کورتەی هەواڵەکانی۲۱ی پووشپەڕی ۱۴۰۵ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۲۱ی پووشپەڕی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.

چیرۆکی گەڕانەوەی ژنێکی کورد بۆ زێدی خۆی لە پێگەی وەزیری بەرگریی وڵاتێکی ئەورووپاییدا

دیلان یەشیلگۆز کە لە منداڵیدا لەگەڵ خێزانەکەی لە تورکیاوە وەک پەنابەر چوونە هۆڵەندا، وەک وەزیری بەرگریی یەکێک لە ئەندامانی ناتۆ گەڕایەوە بۆ ئەنقەرە و لەگەڵ باڵاترین بەرپرسی سەربازیی تورکیا کۆ بووەوە.



کورد و کریدۆری وزە؛ نەخشەی نوێی ئەمریکا بۆ هێڵە بازرگانیەکان لە ناوچەکەدا

شیکارییەکان ئەوە نیشان دەدەن کە واشنتۆن خەریکی داڕشتنی نەزمێکی نوێیە لە ڕۆژاوای ئاسیا، کە لەسەر بنەمای ڕێڕەوەکانی وزە، بازرگانی و پەیوەندییە هەرێمییەکان دامەزراوە. لەم چوارچێوەیەدا، کورد نەک وەک ئەکتەرێکی یەکگرتوو، بەڵکوو وەک ئەڵقەکانی بەستنەوەی نێوان عێراق، سووریا و تورکیا ڕۆڵ دەگێڕێت.



تەقە لە هەورامان؛ پارێزگار بەدواداچوون بۆ گیانلەدەستدانی مێردمنداڵێک دەکات

گیانلەدەستدانی مێردمنداڵێکی ١٣ ساڵان لە ناوچەی سنووریی «تەتە»ی هەورامان بەهۆی بەرکەوتنی فیشەک، کاردانەوەی بەربڵاوی لە پارێزگای کوردستان بەدوای خۆیدا هێنا و پارێزگاری کوردستان بە ئامادەبوونی لە شوێنی ڕووداوەکە و دیدار لەگەڵ خێزانە داخدارەکە، ڕایگەیاند کە لە ڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بەدواداچوونی تایبەت بۆ دۆسیەکە دەکات.



پەیامی تەقینەوەکانی دیمەشق هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی ماکرۆن

ناوەندی توێژینەوەی کوردی لە ئەڵمانیا لە شیکارییەکدا سەبارەت بە تەقینەوە هاوکاتەکانی سەردانی ئیمانوێل ماکرۆن بۆ دیمەشق، پێیوایە ئەم هێرشانە زیاتر لەوەی کارێکی خاوەن ئامانجی سەربازی بن، هەوڵێکن بۆ ناردنی پەیامێکی سیاسی و ئەمنی کە ئامانجەکەی خستنەژێر پرسیاری توانای حکوومەتی ڕاگوزەری ئەحمەد شەرعە لە دابینکردنی ئەمنییەتدا، هاوکات دروستکردنی گومانە لەسەر داهاتووی وەبەرهێنان و ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ ڕۆژاوا.

کد مطلب 2797219

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha